کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بانه

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به‌ ناوی “سینا ڕه‌سووڵ زاده‌” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری بانه گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی، كۆڵبه‌رێكی ته‌من ١٩ ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی نلاسی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “سینا ڕه‌سووڵ زاده‌” گیانی له‌ ده‌ست دا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاژینه‌ پێشووه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

-

كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانەکانی ئاوایی هانەشێخان له‌ مه‌ریوان

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

-