به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “ئه‌رسه‌لان ڕه‌سوولی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و ته‌نیا به گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌لووپه‌لی قاچاخ ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌ره كردووه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “دوسینه”ی بانه به ناوی “هووشیار ئه‌مینی دوسینه” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له هه‌مان سنوور گیانی به‌خت كردبوو.