کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “هووشیار حه‌سه‌ن زاده‌” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری “زه‌له‌” بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، “هووشیار حه‌سه‌ن زاده‌” له‌لایه‌ن سه‌ر و سینگیه‌وه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌سه‌ختی بریندار كراوه‌. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.