به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “نووشین موته‌زه‌وی” ناسراو به “نازه‌نین” خه‌ڵكی شاری چنارشاهیان له‌لایه‌ن مامۆیه‌وه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مامۆی “نووشین” په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانیه گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كچه‌كه‌تان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی زه‌مینه‌كانی پێ بده‌م. “نووشین له كاتی سه‌ردانی ماڵی مامۆی، ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و دواتر خه‌فه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه مامۆی ئه‌و قوربانیه به پۆلیسی ڕاگه‌یاندوو كه بۆهۆی كێشه‌ی خێزانی ئه‌و جه‌نایه‌تی ئه‌نجام داوه و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه