ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارێكی شاغڵ له پۆمپ به‌نزینێكی شاری وه‌رامین له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژێك پێش ڕووداوه‌كه، خاوه‌ن ئۆتومبێلێك له‌سه‌ر پێدانی پاره‌ی به‌نزین له‌گه‌ڵ كرێكاری یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی وه‌رامین ده‌مه‌قاڵه‌ی بووه و چه‌ند جار هێرشی كردۆته سه‌ر ئه‌و كرێكاره، به‌ڵام خه‌ڵك ڕێگر‌ییان لێ كردووه. كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، هێرشبه‌ره‌كه به چه‌قۆ هێرش دكاته سه‌ر ئه‌و كرێكاره و پاش كوشتنی، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌باته ئاژه‌ڵدارییه‌كی ده‌ورووبه‌ر و هه‌ڵدێت.