شه‌وی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئۆتومبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “واحد قادری” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، له كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری سه‌رشیو، وه‌گه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سه‌رشیوی سه‌قز به‌دوای ئۆتومبێلی “واحد قادری” دا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌یان لێ كردووه كه به‌هۆیه‌وه واحد كۆنتڕۆڵی ئۆتومبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی ئه‌و كاسبكاره سه‌قزیه وه‌گه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.