له ڕۆژانی ڕابردوودا، كاسبكارێك به ناوی مه‌یسه‌م بووعه‌لی له شارستانی به‌نده‌ر ده‌یله‌می سه‌ر به پارێزگای بووشێهر، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت له جاده‌ی هندیجان بۆ عامری گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كاسبكاره ته‌نیا كه‌لووپه‌لی نێو ماڵی پێ بووه و هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه و كوشتوویانه. ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی میسه‌م بووعه‌لی له به‌نده‌ر ده‌یله‌م به‌ڕێوه چوو و سه‌دان كه‌س به‌شداریان تێدا كرد. خه‌ڵكی داخداری به‌نده‌ر ده‌یله‌م دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.