کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بانه

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكیان به‌ ناوی “مۆعین ته‌وفێق پور” داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ناوبراویان كوشتووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له‌ سنووری چۆمان ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی كاسبكارێك به‌ ناوی “مۆعین  ته‌وفێق پور”، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كردووه،‌ له‌ حاڵێكدا هیچ بارێكی قاچاخی پێ نه‌بووه‌. له‌ ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم، ئه‌و كاسبكاره‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-