له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كاسبكارێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا كه به “شووتی” ناسراون، له نزیكی به‌نده‌ر گه‌ناوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كاسبكاره هیچ بارێكی پێ نه‌بووه و هێزه‌كانی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوكردنی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی ئه‌و كاسبكاره ئاشكرا نه‌كراوه.