کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌ شاری به‌غدا

کشته شدن قاسم سلیمانی فرمانده نیروی

کشته شدن قاسم سلیمانی فرمانده نیروی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی به‌فرانبار، سپای پاسداران كوژرانی قاسم سولەیمانی سەرۆكی سوپای فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە هێرشێكی موشەكی نزیك فرۆكەخانەی شاری بەغدا پشتڕاست كردەوە.

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، قاسم سولەیمانی دوای “تەمەنێک جیهادکردن”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆى بۆردومانى ئەمریکا لە شاری بەغدا کوژراوە. راشیگەیاندووە، لەگەڵ قاسم سولەیمانى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژراوە. لە رووداوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دا، محەمەد رەزا جەباری، بەرپرسی پرۆتۆکۆلی حەشدی شەعبیش کوژراوە.