سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، ئۆتۆمبێلی فه‌رمانده‌ی ئینتزامی سه‌راوانی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا شه‌هره‌كی” له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لیڕه‌زا شه‌هره‌كی” سه‌رۆكی پۆلیسی ئاگاهی شاری سه‌راوانه و ده‌ستی له سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه بووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و خۆی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوسه‌ره‌كه‌ی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.