ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی هێرشی په‌هبادیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌باڵای حیزبۆڵڵای لوبنانی به ناوی “جه‌واد ته‌ویل” له باشووری لوبنان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش هێرشی به‌رینی مووشه‌كی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ سه‌ر بنكه نیزامییه‌كانی ئیسڕائیل له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و گرووپه‌ی به‌سه‌ختی بۆردوومان كرد و له هێرشێكی په‌هبادی دا، “عه‌لی ته‌ویل”، فه‌رمانده‌ی پله‌باڵای ئه‌و گرووپه‌ی له ناوچه‌ی “خه‌ربه‌ت سه‌له‌م” كرده ئامانج و ناوبراو كوژرا.