شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی خاشیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتیان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شارۆمه‌نده به‌لووچه بریتیه له: “عادڵ به‌راهوویی” و دانیشتووی شاری خاشه و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ساڵانه به‌ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌بنه قوربانی و به‌شێكیان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ندێكیان بریندار ده‌بن.