شه‌وی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له ئێرانشاری به‌لووچستان هاووڵاتیه‌كیان به ناوی” یاسر ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ تیرۆر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم، “ناسر ڕیگی”یان له به‌رده‌م خانوویه‌ك له شه‌قامی ئیمام عه‌لی ئێرانشار داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. ناوبراو پاش ئه‌و هێرشه به‌سه‌ختی بریندار و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، برای بچووكی ناسر له‌لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.