له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نجێكی نه‌خۆشی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ناوی “وه‌حید میردریكوه‌ند” به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه ئینتزامییه‌كان چووه‌ته كۆما و گیانی له ده‌ست داوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان، وه‌حید میردریكوه‌ند” به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆڕه‌م ئاوای كردووه، به‌ڵام كادری ده‌رمان بایه‌خیان به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی نه‌داوه و ناوبراو له‌گه‌ڵ پزیشكانی نه‌خۆشخانه ده‌رگیر بووه. پاش هاتنی هێزه ئینتزامییه‌كان، به باتۆم چه‌ند جار زه‌ربه‌یان له سه‌ری داوه و چووه‌ته كۆما، به‌ڵام به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشك گیانی له‌ده‌ست داوه و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنی خۆكوژی ڕابگه‌ینن.