ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “خوداڕه‌حم جه‌مشیدزهی” به ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شارستانی خاش كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له سێ ڕێیانی شاری خاش “خوداڕه‌حم جه‌مشیدزهی”یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به‌بێ هۆكار كوشتووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، ته‌رمی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “عسمه‌تۆڵڵا له‌جه‌یی” له ژێر پردی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری زابۆل له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزرایه‌وه. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و شارومه‌نده ١٢ ساعه‌ت پێشتری له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ڕفێندرا و بێسه‌روشوێن كرابوو.