ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له مێحوه‌ری جاسك بۆ لیردهف كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پارێزگای هۆرمۆزگان ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده‌یان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشهكردنهدا، شۆفێری ماشێنه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.