ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئه‌بووزه‌ر شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵكی زاهیدان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی ڕیگان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “ئه‌بووزه‌ر شه‌هبه‌خش” له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی به ئۆتۆمبێل له شارستانی ڕیگان هاتووچۆی كردووه كه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌سته‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوڕێكانی ئه‌بووزه‌ر له‌به‌رده‌ستدا نییه.