ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی میرجاوه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له بیابانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا فڕێ درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی ڕیگ له سنووری میرجاوه به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی هه‌ژار كردووه و كوشتوویانه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، خه‌ڵكی ناوچه‌كه تهرمهكیان دۆزیوه‌ته‌وه و پۆلیس و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌س بایه‌خی به ته‌رمی ئه‌و مرۆڤه فڕی دراوه نه‌داوه.