کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی سێ ژن له‌ شاره‌كانی تاران و نه‌جه‌ف ئاوا به‌ پاساوی شه‌ره‌ف

كوژرانی سێ ژن له‌ شاره‌كانی تاران و نه‌جه‌ف ئاوا به‌ پاساوی شه‌ره‌ف

له ‌ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژن به‌ ناوه‌كانی “مریه‌م” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “نه‌سته‌رن” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له‌ شاری تاران و “زه‌ینه‌ب” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ  له‌ نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ پاساوی نامووس و پاراستنی شه‌ره‌ف كوژراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و دایكی منداڵێك، به‌ ناوی “مریه‌م” له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری تاران به‌ بیانووی نامووس كوژراوه‌ و بكوژه‌كه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی بۆ خواستی جیابوونه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌. هه‌وره‌ها ژێنكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵی خه‌ڵكی تاران به‌ ناوی “نه‌سته‌ره‌ن” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كچێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان به‌ ناوی “زه‌ینه‌ب” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕێك دا پێوه‌ندی سۆزداری ‌بووه‌ كوژراوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی ئه‌و كچه‌ گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌ و ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كچێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی هه‌یه‌. چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: دایكی زه‌ینه‌ب چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و خۆشكه‌كه‌ی هیچ پشتیوانێكی نییه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ ئه‌بێ لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كانی به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن‌ ١٣ ساڵه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن.