کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی سێ ژن له‌لایه‌ن پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ له‌ كرماشان

كوژرانی سێ ژن له‌لایه‌ن پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ له‌ كرماشان 2

نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كرماشان، پیاوێك به‌ چه‌كی ڕاوكردن هاوسه‌ر، خۆشكی هاوسه‌ر و بووكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشت.

به‌وته‌ی پۆلیسی كرماشان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌، به‌ چه‌كی په‌ڕان هاوسه‌ر، خۆشكی هاوسه‌ر و بووكه‌كه‌ی كوشت و پاشان خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیس كرد‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامیدا دیارده‌ی ژنكوژی باو بووه‌ و یاساش پشتیوانی له‌ بكوژان ده‌كات. له‌ یه‌ك مانگی ڕابردوودا ده‌یان ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس كوژراون و ئه‌و دیارده‌یه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت.