ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە لە “دۆڵی شای” لە سنووری “داقووق” سێ پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژران و یەکێکی دیکەش به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کاتی گەڕانەوەی کاروانێکی سەربازیی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک دۆڵی شای لە سنووری داقووق، بۆمبێکیان چێندراو پێیان ده‌ته‌قێته‌وه و بەھۆیەوە سێ پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش به‌سه‌ختی بریندار بوو. به‌پێی زانیاریه‌كان ته‌ندرووستی برینداره‌كه ناجێگیره و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری كه‌ركووك.