به‌رپرسانی فه‌له‌ستینی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای ئیسراییل له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له شاری “جه‌نین” سێ كه‌سیان كردۆته ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له‌كاتێكدا بووه كه ئاڵۆزیه‌كی گه‌وره له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و هێزه‌كانی سوپای ئیسراییل له‌و ناوچه‌یه هاتوه‌ته ئاراوه و له ئاكامدا هێزه‌كانی سوپای ئیسراییل ته‌قه‌یان له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێلێك كردووه به‌و هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش له درێژه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌دا بریندار كراون. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٩ ئیسراییلی له چه‌ند ڕووداوی ته‌قه‌كردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ڕێگری كردن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه ڕێوشوێنی توندی ئه‌منیی گرتووه‌ته‌به‌ر.