شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ئه‌مرێكا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و به‌وهۆیه‌وه سێ به‌رپرسی باڵای گرووپی كه‌تائیبی حیزبۆڵڵای عێراق كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، له‌و هێرشه‌دا سێ فه‌رمانده‌ی باڵای حیزبۆڵڵای عێراق كوژراون كه ناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “ئه‌بووباقر ئه‌لسه‌عداوی” و “حاج ئه‌ركان ئه‌لعه‌لاوی”. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، لایه‌نگرانی حیزبۆڵڵای عێراق پاش هێرشه‌كه له شاری به‌غدا خۆپیشاندانیان كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌ت و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی دژی داعش له عێراق بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو سێ ناوچه له شاری به‌غدا كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كانی دوو ناوچه‌ی دیكه له‌به‌ر‌ده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها هاوكات فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بنكه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی حووسیه‌كانیان له یه‌مه‌ن كردۆته ئامانج، چه‌ند ڕۆژ له‌وبه‌ریش به‌رپرسێكی حووسیه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، تا به ئێستا نزیكه‌ی ١٠٠ چه‌كداریان كوژراوه.