ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر پاسگای ئینتزامی سه‌رجه‌نگه‌ڵ و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی نه‌ناسراو و هێزه ئینتزامییه‌كانی پاسگای سه‌رجه‌نگه‌ڵ دا دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و كه‌سێك بریندار بووه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.