ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕ به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی سپا و به‌سیجی دزفوول و سێ كه‌سیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی دزفوول پێشتر هۆشداریان دابووه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه تۆڵه‌ی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی لاوانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌نه‌وه و ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سپا و به‌سیجی دزفوول و سێ ئه‌ندامی سپایان كوشت كه ناوه‌كانیان بریتیه له: “محه‌ممه‌دسینا مه‌حموودسوڵتانی”، “حه‌سه‌ن و حسێن عابدی نه‌سه‌ب”.