له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “سه‌نائۆڵڵا ده‌واری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه له سنووری “كه‌ڵه‌كان”ی به‌لووچستان كوژراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سووختبه‌ره به‌لووچه به دوو گاڵۆنی خاڵی له‌سه‌ر ماتۆڕسیكلت سه‌ردانی سنووری كردووه به‌ڵام به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه مه‌ئموورانی ڕژیم له وڵامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سووختبه‌ره ڕایانگه‌یاندووه كه به هه‌ڵه كوڕه‌كه‌ی ئێوه‌مان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.