شه‌وی هه‌ینی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “وه‌حید خاركوهی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له نزیك بیرجه‌ند گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی یگانی مێرسادی ڕژیم ئۆتومبێلی ئه‌و سوورختبه‌ره‌یان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه به‌هۆیه‌وه ئۆتومبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “وه‌حید خاركوهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، گیانی له‌ده‌ست داوه.