به‌یانی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له شارستانی هیرمه‌ند سووختبه‌رێكیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت و پاش ئه‌و ڕووداوه پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌كدارانی تالیبان ڕووی دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌یانی چوارشه‌ممه هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك سووختبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی “نه‌عیم ڕیگی قهلجای” گیانی له‌ده‌ست داوه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌كدارانی تالیبانش ڕوو له پاسگای ساسوولی ته‌قه‌یان كردووه و شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه به‌ڵام زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.