له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سووختبه‌رێكی لاوی به‌لووچ به‌هۆی ئاگرگرتنی ئه‌نباری سووته‌مه‌نی له ناوچه‌ی “سپی ئاوی” نیمرووز گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ شوێنی ئه‌نباركردنی گازۆئیلی سووختبه‌رێك به‌ناوی “ئیسحاق به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ ئاگری تێبه‌ر بووه و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و پاش چوار ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.