له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کوردی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “موحەڕڕەم ئەشرەفی” تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو سەربازی هێزی ئینتزامی بووە و لە یەکێک لە بنکە نیزامییەمانی شارۆچکەی “چایپارە“ی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بووە و لە کاتێکدا کە تەنیا ٤٠ ڕۆژی مابوو خزمەتە سەربازیه‌كه‌ی تەواو بکات کوژراوە. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “مۆحهڕڕهم“، فه‌رمانده‌ی ئه‌و بنكه‌یه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ناوبراودا به‌شه‌ڕ هاتووه و پاش ڕووداوه‌كه‌ش ناوەندە ئەمنییەکان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون کە کوشتنی کوڕەکەیان بە ئەنقەست نەبووە و ئەم بابەتە نابێت میدیایی بێتەوە.