کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ له‌ ته‌ورێز و ئیسفه‌هان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی جۆزه‌ردان، دوو ژن له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز و نه‌زه‌رئابادی ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له‌ شاری نه‌زه‌ره‌ئابادی ئیسفه‌هان، به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه‌ و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پیاوێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز، هاوژینه‌كه‌ی به‌ كابل خنكاندووه‌ و له‌ كاتی هه‌ڵهاتن دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی دا دیارده‌ی ژن كوژی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت و تاوانباران ڕووبه‌ڕووی سزای قورس نابنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-