پێش نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، پیاوێكی خه‌ڵكی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به ناوی “یه‌عقووب مه‌حموودی” به ده‌مانچه هاوژینی پێشوو و خه‌سووی كوشتووه و خه‌زووره‌ی بریندار كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “یه‌عقووب مه‌حموودی” له ڕێكخراوی فریاگوزاری خێرای گێڵانغه‌رب كاری كردووه و هاوسه‌ركه‌ی به ناوی “نگار مه‌حموودی” په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره بووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه، نگار هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی به ناوی ” فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره پێشووكهیهوه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات، هه‌روه‌ها باوكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. یه‌عقووب دواتر ده‌ڕواته ماڵی خه‌زوورانی و خه‌سووی پێشووی به ناوی “نازه‌نین مواردی” ده‌كوژێت و هه‌ڵدێت.