کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو چەکداری سەربە قاعیدە لە سووریا

كوژرانی دوو چەکداری سەربە قاعیدە لە سووریا 1

لە هێرشێکی درۆنیدا کە رۆژی دووشه‌ممه‌، لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە ئەنجامدراوە، دوو چەکداری سەر بە رێکخراوی “قاعیدە” لە “سووریا” کوژران.

سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دوو چەکدارەکە لە کاتی رۆیشتنیان بە ماتۆڕسیکلێک لە نزیک گوندی “قاهـلە” پارێزگای “ئیدلب” کە دەکەوێتە نزیک سنووری تورکیا، بوونەتە ئامانجی مووشەکی درۆنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی. هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی دەستبەجێ لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی یان سپای ئەمریکا کە سەرکردایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.