کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو پارێزه‌ر له‌ مه‌ڵایه‌ر و ئه‌راك

كوژرانی دوو پارێزه‌ر له‌ مه‌ڵایه‌ر و ئه‌راك 1

ڕۆژی ١٨ی خه‌رمانان، سۆهیلا مێعماری، پارێزەر و ئه‌ندامی كانوونی پارێزه‌رانی مه‌ڵایه‌ر و پارێزه‌رێكی دیكه‌ لە شاری ئه‌راك له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ کوژران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سۆهیلا مێعاری له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شاری هه‌مه‌دان كوژراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ و ناسناوی بكوژه‌كه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌راك له‌ كاتی زه‌وتكردنی موڵكێك له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵكه‌كه‌وه‌ به‌ چه‌ك كوژراوه‌.