کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئێرانشار و سه‌راوان

كوژرانی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئێرانشار 1

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ و ٢٩ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئیسلام دامه‌نی” و “خه‌یرمحه‌ممه‌د سپاهیان” له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له ئێرانشار و سه‌راوان كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “ئیسلام دامه‌نی” شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی دامه‌نی سه‌ر به‌ شارستانی ئێرانشار له‌لایه‌ن چه‌ند لیباس شه‌خسیه‌كی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دوو چه‌كداری لیباس شه‌خسی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له‌ ناوچه‌ی دزه‌كی سه‌راوان به‌ ناوی “خه‌یرمحه‌مه‌د سپاهیان” و ناوبراویان له‌ پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشتووه‌.