ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئه‌میر سه‌فه‌ری سارانی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و “مه‌تین ناڕوویی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر سه‌فه‌ری سارانی” له سنووری نێوان ئێران و ئه‌فغانستان و له نزیك گوندی “په‌كیرشه‌هنه‌واز” به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه، دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. ناوبراو خه‌ڵكی ئاسایی ناوچه‌كه و باوكی هه‌شت منداڵ بووه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕژیم له گوندی دامه‌نی سه‌ر به شارستانی ئێرانشار، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلێك كردووه و به‌هۆیه‌وه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به ناوی “مه‌تین ناڕوویی” گیانی له‌ده‌ستدا.