شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، دوو كچی لاوی خه‌ڵكی گوندی “ئه‌بولوه‌فا”ی كوهده‌شت به‌ناوه‌كانی “فریشته مه‌نسووری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “ستایش مه‌نسووری” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف و له‌ژێر ناوی نامووس كوژراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو قوربانیه پێشتر هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یان بۆ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی گه‌ڕاندبوو، به‌ڵام زانیارییه‌كان باس له كڕینی بلیتی توركیا له‌لایه‌ن “فریشته” و “ستایش” به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆنسێرتی گورانی بێژانی ئێرانی ده‌كه‌ن و كاتێك بنه‌ماڵه‌كانیان له مه‌به‌ستیان تێ ئه‌گه‌ن ده‌یانكوژن.