کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ بانه و سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “جه‌لال سوهرابی” و هێمن ئه‌حمه‌دی” به‌ ته‌قه‌ی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووره‌كانی بانه و سه‌قز گیانیان به‌خت كردووه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵان، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری “سوور‌كێو”ی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “تاژان”ی سه‌ر به‌ شاری بانه به‌ ناوی “جه‌لال سوهرابی” خێزاندار و ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ گیانی له‌ ده‌ست دا. هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی گوڵان، له‌ سنووری باسامی سه‌قز هێزه‌كانی ڕژیم له‌ مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “كارێزه‌”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز به‌ ناوی “هێمن ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌ فیشه‌كی كڵاشینكۆف گیانی به‌خت كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-