ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری “گوڵشه‌ن” و دوو فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و هێزه‌یان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ی ڕژیم بریتیه له: سه‌رهه‌نگ دووهه‌م “موحسین پودینه” و ستوان سێهه‌م “ئێحسان شه‌هره‌كی” كه ده‌ستیان له سه‌ركوتی لاوانی خۆپێشانده‌ری ئه‌و ئوستانه بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵیش دوو كه‌سی دیكه له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شارستانی به‌مپور له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه كرابوونه ئامانج كه یه‌كێكیان كوژرا و ئه‌وی دیكه‌یان به‌سه‌ختی بریندار ببوو. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه، هێزه‌كانی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبێلی شارۆمه‌ندانی ئه‌فغانستانیان كردۆته ئامانج و دوو كه‌سیان به‌سه‌ختی بریندار كردووه.