ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ناوه‌ندی غه‌زه و باشووری لوبنانی به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له عه‌مه‌لیاتێكی تایبه‌ت دا فه‌رمانده‌یێكی سپای پاسداران له سووریه كوژرا.
به‌وته‌ی وه‌زراه‌تی بێهداشتی غه‌زه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٧٣ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٨ كه‌سیان ئه‌ندامی خێزانێك بوون، هه‌روه‌ها ٩٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاماری قوربانیانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل سنووری ٢٣ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی مووشه‌كی حه‌ماس له لوبنان به ناوی “حه‌سه‌ن عه‌كاشه” له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كوژراوه و فه‌رمانده‌یێكی سپای پاسداران له سووریه به ناوی “حه‌سه‌ن عه‌سگه‌ری”، له عه‌مه‌لیاتی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له سووریه كوژراوه.