ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵنێری ئیسڕائیل ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند: “ئیبراهیم نابلۆسی” و “ئه‌سله‌م سه‌به‌ح” دوو فه‌رمانده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی “فه‌تح” كه له لیستی تیرۆردا بوون له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌وه كوژراون.
به وته‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل، ئه‌م دوو فه‌رمانده‌ی باڵای گوردانه‌كانی “شوهه‌دای ئه‌لئه‌قسا” له شه‌ڕ و پێكدادانی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ناوچه‌ی “نابلۆس” كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باریكه‌ی غه‌زه لانیكه‌م ٣٠ كه‌س كوژران كه ١٢ كه‌سیان منداڵ بوون و ١٥ ئه‌ندامی جیهادی ئیسلامی و سێ فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و گرووپه‌ش كوژراون.