کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی دوو شارومه‌ند به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گوندی ده‌وڵه‌ت ئابادی مه‌شهه‌د

كوژرانی دوو شارومه‌ند به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گوندی ده‌وڵه‌ت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ند به‌ ناوه‌كانی مه‌جید وه‌زیفه‌دان و محه‌ممه‌د زارع زاده‌ له‌ هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان بۆ سه‌ر گوندی ده‌وڵه‌ت ئابادی مه‌شهه‌د كوژراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت بۆ بڕینی ئاوی گوندنشینان هاتوون و له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی دانیشتووانی گوندی ده‌وڵه‌ت ئاباد به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بێ به‌زه‌یانه‌ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌  و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو ناڕازی به‌ ناوه‌كانی مه‌جید وه‌زیفه‌دان و محه‌ممه‌د زارع زاده‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌موو دووربینه‌كانی نێو ده‌وڵه‌ت ئابادیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا هه‌موو وێنه و ویدیۆی نێو موبایلی شارومه‌ندانیان سڕیوه‌ته‌وه‌.