ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌دوای هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خانوویێك له حه‌سه‌ن ئابادی دلێگان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ده‌ستڕێژی گوله كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم ئێواره‌ی هه‌ینی به چه‌ند ئۆتومبێلی نیزامی خانووی دوو شارمه‌ندی به‌لووچیان به ناوه‌كانی “خێرمحهممهد ناڕوویی” و “تاجوڕههی” گه‌مارۆ داوه و به‌بێ هۆشداری پێشوه‌خت، دانیشتووانی نێو ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، خێرمحهممهد و كه‌سێك به پاشناوی تاجوڕههی” گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ژن و منداڵانی نێو ماڵه‌كه زیانی گیانیان به‌ر نه‌كه‌وتووه و له شۆكی ئه‌و ڕووداوهدان.