کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژرانی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ زاهیدان و میناب

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “مه‌نسوور عه‌لیزهی” خه‌ڵكی زاهیدان و “مووسا مه‌لاحی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی به‌نده‌ر كرگان له‌ شارستانی میناب به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “مه‌نسوور عه‌لیزهی” له‌ پاركی منداڵانی زاهیدان به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی ده‌ریاوانی به‌نده‌ر كرگان له‌ شارستانی میناب ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ چه‌ند به‌له‌می ماسیگیری كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، شارومه‌ندێك به‌ ناوی “مووسا مه‌لاحی” گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-