ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوكانی “كیاوه‌ش ناروویی” له ئێرانشار و “مێهراب حسێن زائی” له شارستانی مێهرستان به ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “كیاوه‌ش ناروویی” له فه‌له‌كه‌ی ئێرانشار له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كداری سه‌ر به ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها “مێهراب حسێن زائی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، له نێو بازاڕی مهێرستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كردووه.