ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٧ و ١٨ی پووشپه‌ڕ، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “زه‌بیحۆڵڵا فولادزهی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “موحسن مولازهی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی زێهكه‌لووت و دلێگان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتۆمبێلی “زه‌بیحۆڵڵا فولادزهی” له مێحوه‌ری زێهكه‌لووت بۆ ڕوودبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. بنه‌ماڵه‌ی زه‌بیحۆڵڵا سكاڵایان له‌سه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم تۆمار كردووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه تاكوو سكاڵاكه‌یان وه‌ر بگرنه‌وه و ئه‌وانیش ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕاده‌ست بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم له شاری دلێگان “موحسن مولازهی”یان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی دا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه و هه‌ڵهاتوون.