کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژرانی دوو ئه‌ندانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌یره‌زوور هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و دوو كه‌سیان كوشتووه‌ و كه‌سێكی دیكه‌شیان برینداركردووه‌.

ده‌زگای هه‌واڵنێریئه‌عماقكه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌ ڕایگه‌یاندوو كه‌ چه‌كداره‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی ماتۆرسیكلته‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ ده‌یره‌زوور و دوو كه‌سیان كوشتووه‌ و كه‌سێكی دیكه‌شیان برینداركردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ میدیاكانی سووریای دیموكراتیك هێشتا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام له‌ دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین فه‌رمانده‌ و ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ ده‌یره‌زوور له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ تیرۆركراون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-