ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو ئه‌ندامی پ.ك.ك له باكوری هه‌ریمی كوردستان به ده‌ستی هێزه كانی توركیه كوژران.
ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له راپۆرتێک‌دا ئاژانسی هەواڵی فورات، پشتڕاستی کردەوە کە لە تێکهەڵچوونی نێوان ئەو هێزانە و سوپای تورکیا لە چیای مەتینای باکووری هەرێمی کوردستان له عێراق، لە ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵور دوو ئەندامی ئەو هێزه به ناوه‌كانی “جاهد ئۆکتای” و “زەینەب سۆیم” کوژران. شایانی باسە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر ١٩ خاڵی هێزەکانی پ.ك.ك لە چیاکانی باکوری هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەک لە هێزەکانی پەکەکەش لەو هێرشانەدا کوژراون.