“ڕەزا کوردی”، گه‌نجی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی خوڕەم ئاوا، دوای ماوەیەک چاودێری كردن لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وە، بە تەقەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیی کوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی لە بێدەنگیدا بە خاک سپێردرا.
“ڕەزا کوردی” تەمەن ٤٨ ساڵ و باوکی سێ منداڵ، ساڵی ڕابردوو و لە شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”دا چالاکانە بەشداری كرد، ناوبراو به‌رده‌وام لە ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی و چاودێری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو. ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دوای ئەوەی لە دووڕیانی خوڕەم ئاوا بۆ بروجێرد لەلایەن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه گەمارۆدرا، بە ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا و گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكرد.